کاردانەوەكانی دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە یەكەمین كاردانەوەی دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمنیداری گشتیبی حیزبوڵڵا چەکدارانی حەماس ڕایانگەیاند، "دووپاتی پشتیوانیمان بۆ حزبوڵڵا دەکەینەوە، بەهێزتر لەجاران دژی ئیسرائیل دەجەنگین".

ڕۆژی شەممە (28/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (سکای نیوز) بڵاوی کردەوە، چەکدارانی حەماس، "دووپاتی هاوسۆزی و وەستانی خۆیان لەگەڵ حزبوڵڵا دەکەنەوە".

چەکدارانی حەماس باس لەوەش دەکەن، "زوو یان درەنگ بەیەکەوە لە لوبنان، فەلەستین و تەواوی ناوچەکە ڕووبەڕووی دوژمن دەوەستینەوە، ناچاری دەکەین باجی تاوانەکانی بدات کە کردوویانە".

لە لایەکی ترەوە حووسییەکانی یەمەن جەخت دەکەنەوە لەوەی، "بەرگرییەکانمان بەردەوام دەبیت، لە هەموو بەرە جیاوازەکانەوە پشتیوانی و هەماهەنگیمان فراوانتر و زیاتر دەبێت".

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند "بەردەوام دەبین لە ڕێگاکەی نەسروڵڵا، ئامانج بریتییە لە ئازادکردنی ئورشەلیم".

هاوکات هەر سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا سەرۆك وەزیرانی عێراق، محمەد شیاع سوودانی، "سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین