لێدوانەکانی ترەمپ دژی کۆچبەران بەردەوامە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ترەمپ توندترین لێدوانی دژی کۆچبەران دا، بە نایاسایی و سنوور بەزێن وەسفیانی کرد و گوتی، "کۆچبەرە نایاساییەکان تاوانیان ئەنجامداوە، بەتایبەتی دژی ژنانی گەنج."

ڕۆژی یەکشەممە (29/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "کۆتایی بە تاوانی کۆچبەران دەهێنین، نایاساییەکان دیپۆرت دەکەینەوە، کۆچبەران هۆکاری تێکدانی وڵاتەکەمانن".

کاندیدی کۆمارییەکان پۆستەری کۆچبەرانی نایاسایی لە ئەمەریکا بە تۆمەتی کوشتن و تاوانی توندوتیژی دەستگیرکراون و لافیتەی لەسەری نووسرابوو "کۆتایی بە تاوانی کۆچبەران بهێنن" و "ئێستا نایاساییەکان دیپۆرت بکەنەوە".

کاندیدی کۆمارییەکان جەخت دەکاتەوە لەوەی، "کۆچبەرە بێ بەڵگەنامەکان تاوانی توندوتیژییان ئەنجامداوە، ئەوان دڕندە و بکوژن". 

ترەمپ کامالا هاریس و جۆ بایدنی تاوانبار کرد بەوەی، "ڕێگەیان بە کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە داوە بچنە ناو ئەمەریکاوە، باسی لەوە کرد کۆچبەران تاوانبارن بە دەستدرێژی کردن، تاڵانکردن، دزیکردن و کوشتنی هاووڵاتیانی ئەمەریکی".

سەبارەت بە گوتەکانی ترەمپ، گوتەبێژی هاریس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ترەمپ هیچ شتێکی ئەرێنی و کاریگەری نییە تاوەکو پێشکەشی هاووڵاتیانی ئەمەریکا بکات جگە لە هەموو لایەنێکی نەرێنی و تاریکی".

ئامارە فەرمییەکانی ئەمەریکا ئەوە ئاشکرا دەکەن نزیکەی (7) ملیۆن کۆچبەر لەم ماوەیەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بووە بە نایاسایی لە سنووری ئەمەریکا و مەکسیک پەڕیونەتەوە، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیەکی تۆمار کردووە. توێژینەوەکان جیاوازەکان ئاشکرای دەکەن هیچ بەڵگەیەک نییە کە کۆچبەران تاوانی زیاتریان لە ئەمەریکییە ڕەسەنەکان ئەنجام دابێت لەبەر ئەوە ڕەخنەگران "لێدوانەکانی ترەمپ بە ڕەگەزپەرستی ناو دەبەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین