سەرۆک وەزیرانی عیراق داوایەک ئاراستەی وڵاتان دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (2024/9/29) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی کردەوە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "پێویستە وڵاتانی جیهان هەڵوێستیان هەبیت سەبارەت بەو تاوانکارییانەی ئیسرائیل ئەنجامی دەدات".
لە بەیاننامەیەکدا جەخت لەوە کراوەتەوە سەرۆک وەزیرانی عیراق، "داوای هەڵوێستی نێودەوڵەتی کرد و لەگەڵ تۆماس سێیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی هاوکاری ناوچەیی و ململانێی بەردەوامی لوبنان و غەزە".
سوودانی ئاماژەی بەوە داوە، "گرنگە وڵاتان بەرپرسیارێتی ڕێگریکردن لەو هێرشانە لە ئەستۆ بگرن و ئەو جینۆسایدە بوەستێنن بەرمبەر بەو تاوانکارییانەی دژی هاووڵاتیانی مەدەنی فەلەستین ئەنجام دەدرێن و هێرشە دڕندانەکانی لوبنان بوەستێنن لە پێناو ڕێگری کردن لە فراوانبوونی زیاتری ناکۆکییەکانی ناوچەکە".
لە بەرامبەردا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق ستایشی، "هەڵوێستی سیاسییانەی عێراق کرد سەبارەت بە هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکان و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەو پێشبردنی ئارامی و ڕێگریکردن لە گرژی زیاتر لە ناوچەکە دا".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment