ئیسرائیل ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کاربەدەستانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد ئامانجەکانی حوسییەکانیان لە یەمەن بۆردومان کردووە، جەخت دەکەنەوە ڕووبەڕووبوونەوە جیاوازەکان لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە فراوانتر دەکەین.

ڕۆژی یەکشەممە (2024/9/29) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، "هێرشە ئاسمانییان بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن کردووە وەک بەرپەرچدانەوەیەک بەرامبەر هێرشە موشەکییەکانی حووسیەکان بۆ سەر ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا".

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حووسییەکان لە کاتێکدا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئامانجی زیاتر لە لوبنان کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا کە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی حیزبوڵڵا و ئاوارە و دەربە دەربوونی سەدان هەزار هاووڵاتی لە ماڵ و حاڵی خۆیان.

یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی، "هیچ شوێنێک بۆ ئێمە دوور نییە، ئامانج و پەیاممان ئاشکرا و ڕوونە".

لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و چەکدرانی حەماس حیزبوڵڵا و ئیسرائیل ناکۆکییەکانیان زیاتر بووە، چەندین جار هێرشی مووشەکی و جیاوازیان کردووەتە سەر یەکتر. حووسیەکانی یەمەنیش لەو ماوەیەدا هێرشی پچڕپچڕیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و زیانی بەردەوامیان بە کەشتییەکانی دەریای سوور گەیاندووە".

ئەمەریکا داوای چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کێشەی لوبنان کردووە، بەڵام هێزەکانی ئازاد کردووە بۆ ئەوەی دەسەڵاتیان لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکەن جۆن کێربی، گوتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "جەنگی سەرتاسەری لەگەڵ حیزبوڵڵا و ئێران یارمەتی دانیشتوانی باکوری ئیسرائیل نادات بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان. بە بڕوای ئێمە باشترین چارەسەر ڕێگای دیپلۆماسییە".

ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئەوە ئاشکرا دەکەن، "لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە (1000) هاووڵاتی لوبنانی کوژراون، نزیکەی (6,000) هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون. 

حکومەتی لوبنان دەڵێت، "ملیۆنێک کەس کە دەکاتە یەک لەسەر پێنجی دانیشتوان بە ناچاری ماڵ و شوێنی خۆیان جێهێشتووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین