وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئیسرائیل ناوەستێت دەچێتە ناو خاکی لوبنان تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "ئەوەی دەیبینین ئیسرائیل و ناتانیاهۆ ئارەزووی بڵاوبوونەوەی شەڕیان بۆ هەموو ناوچەکە هەیە، ئیسرائیل لە دوای غەززە ناوەستێت دەچێتە ناو خاکی لوبنانیش."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2024/9/29) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری  حیزبوڵڵا لەلایان ئیسرائیلەوە رایگەیاند، "کوشتنی نەسروڵڵا بۆ ناوچەکە فاکتەرێکی گرینگە، هەم بۆ ئێران هەم بۆ حیزبوڵڵا لە دەستدانێکی گەورەبوو، لە پێشتر پێمان وابوو ئەو ڕێکخراوە ناچێتە نێو ململانێی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، هەندێک پێشبینیمان هەیە ئیسرائیل لەدوای لوبنان بەنیازە بۆ کوێ بروات."

فیدان ئاماژەی بەوەش کرد، "چەندین کۆبوونەوەمان لەژێر چەتری نەتەوەیە کگرتووەکان ئانجامدا هەوڵماندا دەوڵەتی فەڵەستین دابمەزرێنین، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەکانی ئەمریکا دەنگدان لەسەر ئەو بابەتە ناکرێت، هەر ئەمەریکاشە هۆکارێکە کە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایەت و پشتیوانی تاوانەکانی ئیسرائیل دەکات." 

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی شەڕ لەناوچەکە وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند، "پێشتر رامانگەیاندبوو ئەگەر ئیسرائیل نەوەستێندرێت شەڕەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنەکانی تر، وا بەچاویخۆشمان دەیبینین نەتانیاهۆ و ئیسرائیل نیازیان وایە شەڕەکە بڵاوبکەنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، لەدوای غەززە دەچنە ناو خاکی لوبنانیش."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین