بزووتنەوەی حەماس کوژرانی سەرکردەیەکی ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

حەماس ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا سەرکردەی حەماس لە لوبنان کوژرا، گرووپێکی تری چەکداری فەلەستینیش کوژرانی سێ سەرکردەی لە لوبنان ڕاگەیاند.

ڕۆژی دووشەممە (30/ئەیلوول/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردەوە، حەماس، "کوژرانی فەتاح شەریف ئەمین، سەرکردەی حەماس لە لوبنان ڕاگەیاند، سوپای ئیسرائیل تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی لە بارەی هێرشەکەی و کوژرانی سەرکردەکەی حەماس نەداوە". 

حەماس ڕاشیگەیاند، "سەرکردەکەی لەگەڵ هاوسەر و کوڕ و کچەکەی کوژراون لە هێرشێکدا کە ماڵەکەیان کرایە ئامانج لە کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی لە لوبنان

فراوانبوونی بۆردومانەکانی ئیسرائیل لە ماوەی دوو هەفتەدا بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حیزبوڵڵا لەوانە حەسەن نەسروڵڵا و چەندین سەرکردەی حەماس. ئیسرائیل بەڵێنی داوە بەردەوام بێت لە هێرشە جیاوازەکانی دا و باس لەوە دەکات، "ئەو ناوچانەی وڵاتەکەمان ئاوەدان دەکەینەوە کە بەهۆی هێرشەکانی حیزبوڵڵاوە تێکچوون و چۆلکراون".

 لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دەتوانرێت شەڕێکی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بخرێتەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی، "دەبێت دووربخرێتەوە و لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسە دەکەم".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین