ناتەنیاهوو: هەموو کەسێک باجی هێرشکردنە سەر وڵاتمان دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان پلانێکی سیستەماتیکی بۆ کوشتنی سەرکردەکانی حیزبوڵڵا دەگرێتەبەر و بەردەوام دەبین لە هێرشكردنەسەر ئامانجەکانمان.

ڕۆژی دووشەممە (30/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی کردەوە، بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامانجەکانمان فراوانتر کردووە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین، پلانی جدی، گرنگ و سیستەماتیکانە پەیڕەو دەکەین لە کوشتنی سەرکردەکانی حیزبوڵڵا".

ناتەنیاهوو گوتیشی، "ئاگادارین ئێمە ڕووبەڕووی ڕۆژانی سەخت دەبینەوە، وەک چۆن چەکدارانی حەماسمان لە غەزە تێکشکاند، بەرپەرچی هەر کەسێک دەدەینەوە کە هەڕەشە بێت بۆ سەر بەرژەوەندییەکانمان".

سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن، ناتەنیاهوو گوتی، "ڕاستەوخۆ حووسییەکانمان کردووەتە ئامانج، بەهۆی هێرشەکانمانەوە جیهان ئەو باجانە دەبینێت کە لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر وڵاتمان هەر کەسێک دەیبینێت".

ناتەنیاهوو جەخت دەکاتەوە لەوەی، "پێکەوە کاردەکەین لە سەرکردایەتیکردنی هەوڵەکانی جەنگ، دوای دوژمنەکانمان دەکەوین و لە ناویان دەبەین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین