ئەڵمانیا: بە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئیسرائیل بەرگری لە خۆی کردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کوشتنی نەسروڵڵا لە هێرشێکی ئاسمانی بەهێزی ئیسرائیل لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەکارهێنانی مافی بەرگری لە خۆکردن بووە لە لایەن ئیسرائیلەوە.

ڕۆژی دووشەممە (30/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی کردەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "ئیسرائیل بەرگری لە خۆی کردووە بە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، سەرکردەی حیزبوڵڵا چونکە حیزبوڵڵا رێکخراوێکی تیرۆریسییە".

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕاشیگەیاندووە، "بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی باڵای حیزبوڵڵا پلان دانان بووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زیاتر".

دەربارەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی سڤیل لە هێرشەکاندا گوتەبێژەکە گوتی، "قوربانیانی هاووڵاتیانی سڤیل ئەگەر یەک کەسیش بێت زۆر زۆرە".

ڕۆژی شەممە (28/9/2024) لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا، سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس کرایە ئامانج و کوژرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین