جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا: ئامادەین بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نەعیم قاسم ڕایگەیاند، ئامادەین بۆ هەر وەڵامدانەوەیەکی هێرشەکانی ئیسرائیل، بەردەوام دەبین و سەردەکەوین، ڕێبازی نەسروڵڵا و حیزبوڵڵا بەردەوام دەبیت.

ڕۆژی دووشەممە (30/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (سکای نیوز) بڵاوی کردەوە،نەعیم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، "بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ئێمە برایەک و سەرکردەیەکمان لە دەستدا".

نەعیم قاسم ڕاشیگەیاند، "ئێمە بەردەوام دەبین، ئامادەین بۆ هەر وەڵامدانەوەیەک، هەموومان بەردەوام دەبین لە پەیڕەوکردنی هەمان ڕێبازی نەسروڵڵا، هەمیشە پشتیوانی غەزە و فەلەستین دەکەین، بەرگری لە لوبنان و خەڵکەکەی دەکەین."

جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا هۆشداری دا، "ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان ئەنجام بدات، چەکدارەکانمان ئامادەی هەموو بەرپەرچدانەوەیەکین".

بەرپرسەکەی حیزبوڵڵا جەخت دەکاتەوە لەوەی، "ئەمەریکا پشتیوانییەکی زۆری ئیسرائیل دەکات، تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل ئەنجامی دەدات".

نەعیم قاسم گوتیشی، "لە زووترین کاتدا سەرکردەی نوێ دادەندرێت، کاری پێویستمان بۆی ئەنجام داوە، بە پێی میکانیزمی پەسەندکراو هەڵدەبژێردرێت".

سەرچاوە فەرمییەکان باس لەوە دەکەن، "هاشم سەفیەدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری حیزبوڵڵا، کە   ئامۆزای نەسروڵڵایە بەهێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە".

..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین