چەند مووشەكێكی ئێران لەناو خاكی عێراق كەوتەخوارەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرچاوەیەک لە هێزەكانی پۆلیسی عێراق ئاشكرای دەكات، چەند پارچە مووشەکێکی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلییان لە ناوچەیەكی چۆڵی پارێزگای دیوانییە كەوتۆتەخوارەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (دووی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە هێزەكانی پۆلیسی عێراق ئاشکرای کرد، "ئاسەواری مووشەکی ئێرانیان دۆزیوەتەوە، یەکێک لە تانکیەکانی سووتەمەنی مووشەکی ئێرانی کەوتووەتە ناوچەی بەرەکات لە باکوری دیوانیە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".

سەرچاوەکەی پۆلیس باسی لەوەش کردووە، "مووشەکێکی ئێرانی کەوتە ناوچەیەکی چۆڵ لە نزیک بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە".

دوێنێ سێشەممە (2024/10/1) سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، "وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل و کوشتنی سەرکردەکانی حەماس و حیزبوڵڵا بە دەیان مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل ئامانجی سەربازی گەورەی ئەم وڵاتەیان بۆردومان کردووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین