مەسرور بارزانی گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی بەخێوكردنی مانگای شیردەر لە دهۆك كردەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ئەمڕۆ دووشەممە (7-10-2024) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای دهۆك گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی بەخێوكردنی مانگای شیردەر و كارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی كردەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كارگەی "كاڤین فارم" بە گەورەترین كێڵگەی بەخێوكردنی مانگای شیردەر و كارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنییە دادەنرێت و كوردستان دەگەیەنێتە خۆبژێوی لەو كەرتەدا.

هەروەها دەشڵێت، كارگەكە پرۆژەی ستراتیجییە و بە تێچووی 80 ملیۆن دۆلار لە سیمێل دروست كرا، ڕۆژانە 120 هەزار لیتر شیر بەرهەم دێنێت و دوو هەزار و 500 هەلی كار دەڕەخسێنێت، هەروەها 25 هەزار درەختی تێدا چێنراوە و ناوچەیەكی تەواو جوان و ڕازاوەی دروست كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین