ئەردۆغان پێشنیاری ئۆپۆزسیۆن بۆهەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا ڕەتدەکاتەوە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت پێشنیاری ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا رایگەیاند، "ئۆپۆزسیۆن لەدوای (31) ئادارەوە دەستی کردوە بە شەڕی کورسی و ململانێ ناتوانن سەریان بەرزبکەنەوە، هێشتا چوار ساڵ لەبەردەممان ماوە بۆ هەڵبژاردنی گشتی تورکیا."

ئەمڕۆ دووشەممە (حەوتی/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەری (جمهوریەتبڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا ڕەخنە پێشنیاری ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەگرێت و دەڵێت، "هەر لەدوای شەوی (31) ئادار ئۆپۆزسیۆن دەستیکردووە بەشەڕی کورسی و ململانێ ناو حزبەکان، ناتوانن سەریان بەرزبکەنەوە، چونکە چوار ساڵ لەبەردەممان ماوە بۆ هەڵبژاردنی گشتی تورکیا."

سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی ناو پارتەکەی ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، "ستافی ئێمە خاوەن دیدگا  و ئاسۆی نوێی ئاکپارتینە، ڕاستگۆ و ماندوونەناسن و کاردەکەن بۆ خۆشەویستی میللەت و وڵات."

سەرۆکی تورکیا لەو کۆبوونەوەیە پاڵپشتی خۆی بۆ وڵاتی فەلەستین دووپاتکردەوە و راشیگەیاند، "بە هەموو توانامان پشتیوان و پاڵپشتی برا غەززەییەکانمانین، تاکە وڵاتین هەموو پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕآندووە، ئێمە وڵاتێکی موسڵمانین زۆرترین هاوکاریمان بۆ غەززە ناردووە، ئێمە چۆن ئەمڕۆ بەرگریی دەکەین بەهەمان شێوە درێغی ناکەین لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکانیش هەمان قسەدەکەین."

دوای ئەوەی جەهەپە لە هەڵبژاردنی ناوخۆی تورکیا بووە پارتی یەکەم زۆربەی شارەوانییەکانی تورکیای بەدەست هێنا، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە و هەندێل لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دوایان کرد هەڵبژادنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی تورکیا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەردۆغان لە دوو لێدوانیدا ئەم داواکارییە ڕەتدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین