دوای ساڵێک لە جەنگ وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی خۆیان بۆ ئیسرائیل دەردەبڕن
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (حەوتی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "ساڵێک لەمەوبەر چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل، نزیکەی (1200) هاووڵاتی کوژران کە زۆربەیان خەڵکی سڤیل بوون (250) هاووڵاتی دیکەشیان ڕفاندووە. هێشتا نزیکەی (100) دیلی ئیسرائیلی لە غەزە ماون، نزیکەی سێ لەسەر یەکی دیلەکان مردوون.
لە ئێستادا ئیسرائیل لە جەنگدایە لەگەڵ چەکدارانی حەماس لە لایەک و حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەکی ترەوە. هەروەها بەڵێنی داوە، "وەڵامی هەبێت بۆ هێرشی مووشەکی بالیستیکی هەفتەی ڕابردوودا کە ئێرانی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل".
ئۆلاف شۆلتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دەرببڕی و گوتی، "ئێمە لەگەڵتان وەستاوین چونکە هەست بە ترس، ئازار، نادڵنیایی و خەمتان دەکەین، تیرۆریستانی حەماس پێوسیتیان بەوەیە جەنگیان لەگەڵ بکرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە لە، "سەرانسەری باشووری ئیسرائیل خێزانەکان لەو شوێنانە کۆبوونەوە کە ئەندامەکانی خێزانیان لە هێرشەکەی حەماس کوژراون. هەروەها هاووڵاتیان سەردانی چەند شوێنێکیان دەکرد و سەدان کەس بە بێدەنگی ڕێپێوانیان کرد و لافیتەکانیان هەڵگرتبوو کە وێنەی ئەو کەسانەیان هەڵگرتبوو کە هێشتا لە غەزە دەستگیرکراون. گردبونەوەیەکیان لەبەردەم ئەو ماڵانەی کە لە هێرشەکەدا وێران بوون ئەنجامدا".
سەرکردە و وڵاتانی جیاوازی جیهان بە شێوازی جیا پەیامیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر جەنگی ئیسرائیل و چەکدرانی حەماس، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، لە (7) ی تشرینی یەکەمی (2023)وە لانیکەم (41,909) هاووڵاتی فەلەستینی کوژراون، (97,303) هاووڵاتیش بریندار بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment