ناتانیاهۆ دەیەوێت چۆن نەخشەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین بکات؟ وەرگێڕان

نوچە نێت

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە، نەخشەیەکى نوێى لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان نمایش کرد، کە ئەوە "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ" ئیسرائیل دەیەوێت نەخشەیەکی سیاسی جیاواز لە ناوچەکە بکێشێت، بە گۆرینی هاوسەنگی ئەو هەوڵەشی شتێکی تازە نییە.

شرۆڤەکارانى سیاسى پێیانوایە لەچاو رابردوو ئێستادا ئیسرائیل لەو ئامانجەی زۆر نزیک بۆتەوە، چونکە ئەو پێشهاتانەی کە ئێستادا روویانداوە وەک هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان و ململانێی ناوچەکە دەبێتە دەرفەتێک بۆ بەدیهێنانی پلانەکەی ئیسرائیل.

نەخشە کێشە لەسەرەکانی ئیسرائیل 

بەرپرسانی ئیسرائیل لە زۆربەی کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ستەیج ئەو نەخشانە نمایشی دەکەن كە هیچ ئاماژەیەک و وێنەیەک نییە بۆ دەوڵەتی فەلەستین، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆتا وتاری لە بەردەم نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دوو نەخشەی جیاوازی هاتە بەردەمیان.

نەخشەی یەکەم: نەخشەیەکى سەوز بوو پێکهاتبوو لەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەاست کە رێککەوتنی ئاشتیانەیان لەگەڵیان هەیە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردۆتەوە، نەخشەی دووەمیش رەنگی ڕەش بوو پێکهاتبوو لە وڵاتانی ئێران و هاوپەیمانی ناوچەکە و سووریا و لوبنان و عێراق و یەمەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا دەڵێت، "ئیسرائیل چاوی لە زێد و خاکی ئێمەیە لە نێوان دیجلە و فورات، ئیسرائیل بە ئاشکرا ئەمەی راگەیاندووە و ئێمە دەمێکە هۆشداریمان داوە لە تەماحە رقاوییەکانی ئیسرائیل."

بیرۆکەی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی" ئیسرائیل لەچی پێکهاتووە؟

یەزید سەیغ، ئەندامى باڵای ناوەندی کارنێگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێیوایە ئەم بیرۆکەیە تەنیا تمووحى ناتەنیاهۆیە چونکە لە لوتکەی دەسەڵاتدایە و بەرنامەی ئەوە، پێشیوایە ئەم نەخشە نوێیە مەبەستی راستەقینەی حکوومەتی ئیسرائیل نییە.

سەیغ ئاماژە بەوەش دەکات، "ئێستادا بەچاوی خۆمان دەیبینین ناتەنیاهۆ هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئەو نەخشە نوێیە لە ناوچەکە بسەپێنێت، تاوەکو ئەو پارچەیەی فەلەستین کە ماوە داگیری بکات ئەویش دەستی بەسەردابگرێت." 

هەرچەندە ئیسرائیل بەئاشکرا رایگەیاندووە و نکۆڵی لەوە ناکات کە چاوی لەوەیە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی خۆی لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا فراوانتر بکات،گوێناداتە ڕەخنەکانی جیهانی عەرەبی و کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان.

دەیڤید شنکەر، لێکۆڵەری باڵا لە ئینستیتیوتی واشنتۆن بۆ سیاسەتی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، "لەدوای ڕێککەوتنەکانی ئۆسڵو ئێمە زۆر دورین لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین، چونکە زۆرێک لە وەزیرانی حکوومەتی راستڕەوەکان باوەڕیان بە چارەسەری دامەزراندنی دوو دەوڵەت نییە."

شەنکەر کە پێشتر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک راشیگەیاند، "پێموایە ئەمەریکا رازی دەبێت بەو نەخشە نوێیەی ئیسرائیل کە دەوڵەتی فەلەستینی تێدا نییە، هەروەها رازییە بە بیرۆکەی ناتەنیاهۆ بۆ دامەزراندنی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی نوێ چونکە ئەمریکا پێیوایە نەخشەکە دوورە لە هەڕەشەکانی ئێران و هەموو ناوچەکانیش دەگرێتەوە."

دامەزراندنی ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاست کە دووربێت لە هەڕەشەکانی ئێران

میری ئایزن، ئەفسەری خانەنشینکراوی هەواڵگریی و شارەزا لە ئاسایشی ئیسرائیل بە راگەیاندووە، "ئیسرائیل نایەوێت بە زۆر ڕۆژهەڵاتێکی نوێ بسەپێنێت لە ناوچەکە بەڵام دڵنیام لەوەی رێگە بە ئێران نادات دەسەڵاتی رژێمی مەلایەتی و دەرفەتی ناوچەکە بۆخۆی پێناسە بکات."

کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا سەرکردەی حیزبوڵڵا وەک وەچەرخانێکی جیۆپۆلەتیکی شەڕەکە سەیر دەکرێت، زۆر دەمێکە ئێران دەیەوێت چوار جۆر تەقەمەنی بەکاربێنێت کە ڕۆژئاوا لێی نیگەرانە، لێرەدا کوشتنی هانییە بۆ ئێران بووە رێگایەک بۆ ئەوەی ئەو تەقەمەنیانە لە تۆلەی سەرکردەی حەماس بەکاربینێت و وە بەکاری هێنا بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیلیش رایگەیاند هەرکاتێک پێمان گونجاو بوو وەڵامی ئێران دەدەینەوە بەرامبەر بەو هێرشە.

چارەسەری سەربازی بەس نییە

ئەمەریکا تادێت ئامادەی و پشتیوانی سەربازی لەناوچەکە بۆ ئیسرائیل چڕتر کردۆتەوە لەدوای گرژییەکان بەناوی متمانە و دەسەڵاتی ستراتیژی وڵاتەکەی، بەڵام واشنتۆن بۆ ئەو پشتیوانییە چەندین جار راستەوخۆ ئیسرائیلی ئاگادارکردۆتەوە هێلی سووری داناوە بۆ هێرشکردنە سەر پڕۆژەکانی ئەتۆمی ئێران.

ئایزن لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، "سەربازانی ئیسرائیل هەوڵدەدەن رێگربن لەوەی ئێران نەتوانێت ئامانجی هەناردەکردنی چەک و ئایدلۆژیا بۆ بریکارەکانی بنێرێت و توانای سەربازییان لەناوچەکە لاواز بکات."

دەیڤید شنکەر باس لەوە دەکات، "ئیسرائیل تارادەیەک سەرکەتووە لەوەی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکە لاواز بکات، بەڵام بەبێ پشتیوانی دەوڵەتانی عەرەبی ناتوانێت ئەو هەنگاوەی بەرەوپێش بەرێت بۆ ئەوەی نەزمێکی نوێ لە ناوچەکە دروستبکات، حەماس دەتوانێت خۆی سەرلەنوێ دابمەزرینێتەوە بەبێ پشتیوانی دەوڵەتی فەلەستین و عەرەبی و دیپلۆماسیەکانی نێودەوڵەتی، هەروەها حیزبوڵڵاش بەبێ هەوڵی کۆمەڵگەی لوبنان دەتوانێت خۆی بنیات بنێتەوە."

لەلایەکی دیکە ئایزن دەڵێت، ئیسرائیل دەیەوێت بە رێگەی جیاواز پەیوەندییەکانی بەهێزتر بکات لەگەڵ ئەو هاوپەیمانانەی ئێران کە رێککەوتنیان هەیە لە بواری ئەمنی و ئابووری و تەکنەلۆژیی. 

لەو ساڵانەی کۆتایی هەموو هەوڵێکی واشنتۆن ئەوەبوو لە ناوچەکە ئیسرائیل لەبەرچاوی وڵاتانی عەرەبی واپیشانبدات ئیتر هەڕەشە نییە بۆ سەریان و دەتوانن پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان لەگەڵیان ئاساییبکەنەوە و بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و سەربازیی لە دژی ئێران.

بەڵام بەهۆی دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و غەززە زۆرێک لە رێککەوتنەکان لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی پەکی کەوت، سعودیە دژی دەستوەردانی ئێرانە لە ناوچەکە چونکە زۆربەی دانیشتوانی ئێران شیعەن، ترسی هەیە لەبوونی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرچەندە ئیسرائیلیش دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە ئاسایبکاتەوە، بەڵام سعودیە بەفەرمی لە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز رایگەیاند، تاوەکو دەوڵەتی فەلەستین دانەمەزرێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی ناکاتەوە. 

 شێنکەر راشیگەیاند، پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی (7)ـی تشرینی یەکەم لە بواری ئابووری و جیۆپۆلەتیک گۆرانکاری گەروە روویدا لە هەڵوێستی هەندێک وڵاتان وەک سووریا و میسر و لوبنان و ئوردن کە دژایەتی ئیسرائیلیان دەکرد لە دابەشکردنی خاکی فەلەستین، ئەو وڵاتانە پشتیوان و هاوسۆزی فەلەستینن، بەڵام ئەوەیان لۆ ڕوون ببوەوە کە تاکە هۆکاریش ئیسرائیل نییە، بریاردەرانی فەلەستینیش هۆکارێکن لە کێشەکان و پەرژەوەندی خۆیان لەپێش هەموو شتێک داناوە و دەستبەرداری چارەسەرکردنی پرۆسەی ئاسییکردنەوەی ململانێکانی ئیسرائیل و ڵاتەکەیانن.

هاوبەشە ئابووریەکان 

ئیسرائیل پێش دەستپێکردنی شەڕی حەماس، پرۆسەی ئاساییکردنەوە و ڕێککەوتنەکان لە بوارەکانی بەرگریی و ئاسایش و ئەلیکترۆنی و وزە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان دەستیپێکردبوو، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هاوکارییە بارزگانییەکانی خاوبووەوە، بەڵام بەپێ زانیارییەکان لەم ساڵ پەیوەندییە بازرگانییەکانی زیادی کردووە لەگەڵ ئیمارات و بەحرین و مەغریب و میسر.

ڕۆژنامەی ماریڤی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیل واژۆکراوە بە ئامانجی دروستکردنی ڕێرەوی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، ئەو رێرەوە  بەسەر سعودیە و ئوردن  دەروات و لەوێشەوە تاوەکو میسر درێژدەبێتەوە، هەروەها گازی سروشتی ئیسرائیل بەشێکی تۆرەکانی وزەی میسر دابین دەکات. 

شنکەر دەشڵێت، "هەربۆیە دەبێت ئیسرائیل دەست بە پیلان و هەوڵە دیپلۆماسیە هاوبەشەکانی ئابووری و سەربازی و بەرگریی بکات، بۆ دامەزراندنی سيستەمێکى نوێی ناوچەیی، هەربۆیە لێرەدا ناتوانین گۆرانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست سەربەخۆ لە ململانێ نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نێوان چین و ئەمریکا و رووسیا و پێشهاتەکانی سیاسەتی ناوخۆیی و ئەوروپا لەبەرچاو بگرین، نیگەرانییەکان ئەوەیە بەرەو ناکۆکی و شەر لەهەموو جیهان ئەنجامی خێراتری دەبێت و گۆرانکاریی ناوچەیی و جیهانیەکان لەوانەیە ببێتە هەڵگیرساندنی شەڕ و زەبڕی زیاتر لە ناوچەکە."

سەرچاوە: ماڵپەڕی بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین