وەزارەتی دارایی: ئێمە لە ڕاگرتنی مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی (70) بەرپرس نین
نوچە نێت
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی (70) ڕایگەیاند، بەرپرس نییە و بەرپرسانی هێزەکە خۆیان بەرپرسن.
ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆی ئەیلوول/2024) هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو خانەنشینانەی هێزەكانی (70) مووچەیان وەرنەگرتووە، هیچ دۆسیەیەکیان لە وەزارەتی دارایی نییە و ئێمە لێی بەرپرس نین، کێشەکە یاساییە و لەسەر بڕیاری دیوانی تیمی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق مووچەکانیان راگیراوە.
هونەر جەمال سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول ئاماژەی بەوەكرد، روونکردنەوەیان بە بەغدا داوە و چاوەڕێی ناردنی پارەین بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری دووپاتی دەكاتەوە، چاوەڕێین لەم چەند رۆژەدا ئەو گرفتانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە چارەسەر بکرێن و مووچەکان ڕەوانە بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment