سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: لە هەر کوێ پارتی هەبووبێت ئاسایش ئارامى، بونیادانان ئاوەدانی هەبووە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی ڕایدەگەیێنێت، "پارتی حزبی کار و کردارە، حزبی بەرپرسییارەتییە نەک حزبی قسە و دروشمی بەتاڵ، قسە و بەڵێنی بێکار ئاسانە بە هەمووان دەکرێت."

ئێوارەی ڕۆژی (10/ئەیلوول/2024) نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت، "پارتی حزبی کار و کردارە، حزبی بەرپرسییارەتییە نەک حزبی قسە و دروشمی بەتاڵ، قسە و بەڵێنی بێکار ئاسانە بە هەمووان دەکرێت."

 

دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان:

هاووڵاتی ئازیز لە 20ـی ئۆکتۆبەر دەنگ بدە بەو لیستەی کە خزمەت بە تۆ و بە کوردستان دەکات، دەنگ بدەن بە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.

مێژووى خەبات و قوربانییەکانى پارتی لەپێناو گەلی کوردستاندا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە دیار و ئاشکرایە، لە هەر کوێ پارتی هەبووبێت ئاسایش ئارامى، بونیادانان ئاوەدانی هەبووە، پێشکەوتن و گەشانەوە بەردەوام بووە، لە سایەی پارتیدا سەر و ماڵی هەمووان پارێزراوە، خاوەن کاران و کاسباکاران بە خەیاڵێکی ئاسوودەوە کار و کەسابەتى خۆیان کردووە، لە کار و ژیانی خۆیان، ماڵ و منداڵیان بێخەم و دڵنیابوون.

پارتی حزبی کار و کردارە، حزبی بەرپرسییارەتییە نەک حزبی قسە و دروشمی بەتاڵ، قسە و بەڵێنی بێکار ئاسانە بە هەمووان دەکرێت، بەڵام هەمووان وەک پارتی ئەهلی کار و کردار نین، پارتی مننەتی کار و خزمەت بەسەر خەڵکەوە ناکات، خزمەتکردن ئەرک و شانازییە بۆ پارتی، چونکە پارتی واتە خزمەت، پارتی واتە ئاسایش و ئارامى، واتە ئاوەدانی و بونیادنان، واتە ژیان و پێشکەوتن.

پارتی واتە پاراستنی کوردستان و دەستکەوتەکانی، واتە مسۆگەرى پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و لێبووردەیی، بە پشتگیرى و متمانەى گەلى کوردستان بە وەفادارى،  واتە  بەرگریی لە مافی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە کوردستان، بە پشتگیرى متمانەى گەلى کوردستان بە وەفادارى بۆ خوێنى شەهیدان، بە قارەمانییەتى پێشمەرگە وێڕای هەموو سەختی و ڕێگرییەکان، پارتی زۆر دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلى  کوردستان بەدەست هێناوە، وە هێشتاش زۆریش ماوە بیکات، ئەوەى کاردەکات هەڵە و کەموکوڕیشى دەبێتەوە، رووبەڕووى کێشە دەبێتەوە، ئێستاش پارتى چاوى لە متمانە و پشتگیرى تۆیە، بۆ ئەوەی لە کار و خزمەتکردن بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی کەموکوڕی و کێشەکان چارە بکات.

بۆیە هاووڵاتیی ئازیز بۆ ئەوەی کار و خزمەت بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی کێشەکان چارە بکرێن، بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری، بەردەوامى کاروخزمەت بۆ بەردەوامی ئاوەدانى و پێشکەوتن، سەرکەوتن و پاراستنی کوردستان بۆ ئێستا و داهاتووێکى باشتر، دەنگ بدەن بە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 پشت بە خوا و ئیرادە و دووبینى گەلی کوردستان پارتی سەردەکەوێت و کوردستانیش سەردەکەوێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین