ئەمەریکا ستراتیژی خۆی لە لوبنان دەگۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

پاش چەند هەفتەیەک لە گرتنەبەری ڕێوشوێمی دیپلۆماسی چڕ بە مەبەستی بەدەست هێنانی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حیزبوڵڵا، ئەمریکا ستراتیژی خۆی دەگۆڕێت و دەڵێن، دۆخی لوبنان و ناوچەكە گۆڕاوە.

ڕۆژی شەممە ئاژانسی (رۆیتەرز) ڕاپۆرتێكی بڵاویکردەوە و ئاماژە بەوە دەكات، "ئەگەرچی دوو هەفتە لەمەوبەر، ئەمریکا و فەڕەنسا داوای ئاگربەستی دەستبەجێیان دەکرد بۆ ماوەی (21) ڕۆژ بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، بەڵام ڕێگەکە گۆڕاوە بۆ بەردەمی دان بە ململانیکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حیزبوڵڵا".

لە ئێستادا کاربەدەستانی ئیدارەی ئەمەریکا بۆ قەیرانی نێوان ئیسرئیل و حیزبوڵڵا داوای ئاگربەست ناکەن و دەڵێن، "بارودۆخەکە گۆڕاوە".

ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی، "ئێمە پشتگیری ئیسرائیل دەکەین کە ئەم هێرشانە ئەنجام بدات بۆ تێکدانی ژێرخانی حیزبوڵڵا بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا بتوانین چارەسەرێکی دیپلۆماسی بەدەست بهێنین."

کەواتە ئەم گۆڕانکارییە ڕەنگدانەوەی ئامانجە ناکۆکەکانی ئەمەریکایە کە بریتییە لە، "کۆنتڕۆڵکردنی ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لاوازکردنی حیزبوڵڵا، بەڵام ئەم هەنگاوە نوێیانە کرداری مەترسیدارن".

جۆن ئالتەرمان، کاربەدەستی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، "ئەمەریکا دەیەوێت حیزبوڵڵا لاواز ببینێت بەڵام دەبێت ڕەچاوی مەترسی دروستکردنی بۆشایی لە لوبنان یان هەڵگیرسانی شەڕی ناوچەیی بکات".

بە بڕوای ئاڵتەرمان "ئامانجی واشنتنە ئەگەر ناتوانیت بۆچوونی ئیسرائیل بگۆڕیت، باشترە هەوڵ بدەیت بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە ئاراستەی بکەیت."

ئارۆن دەیڤد میلەر،ڕاوێژکاری پێشووی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتی واشنتن هیوایەکی کەمی هەیە بۆ سەرکوتکردنی ئیسرائیل و سوودی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەبینێت.

ئاشکرایە ئەم هەنگاوە نوێێەی ئەمەریکا دوو سوودی هەیە بۆ ئەم وڵاتە، یەکەم، لاوازکردنی حیزبوڵڵایە تاوەکو بتوانێت کاریگەری ئێران لە ناوچەکە کەم بکاتەوە، هەروەها واشنتن پێی وایە لە ڕێگەی فشاری سەربازییەوە دەتوانێت حیزبوڵڵا ناچار بکات چەک دابنێت و ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ هەڵبژاردنی حکومەتێکی نوێ لە لوبنان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین