ئاماری  قوربانیانی  (370) ڕۆژەی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین مەترسیدارە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند، کۆی گشتی گیان لەدەستدان بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و حەماس بۆ (42,175) هاووڵاتی بەرزبووەتەوە.

ڕۆژی شەممە (12/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بلاویکردەوە، وەزارەتی تەندروستی غەزە ئاشکرای کرد، "لە (370) ڕۆژی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس (42,175) هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ (98,336) هاووڵاتی بەرزبووەتەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی غەزە، تەنیا لە ماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا (49) هاووڵاتی لە غەززە شەهید بوون و ئیسرائیل پێنج کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە.

بەگوێرەی چەندین ڕاپۆرتە میدیاییە جیاوازەکان، "هێزەکانی ئیسرائیل لە شەوی هەینییەوە هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ناوچەی جەبالیە لە باکوری غەززە چڕکردووەتەوە.

چەکدارانی حەماس ئیدانەی هێرشەکانی کرد و ڕایانگەیاند، "ئیسرائیل خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە شکستی چەکدارەکانی لە ناوچە جیاوازەکاندا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین