حیزبوڵڵا بە درۆن هێرشی کردە سەر ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل لە کاتی کۆبوونەوەیەکیان دا، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی بیامین و زیاتر لە (67) هاووڵاتی بریندار بوون.

ڕۆژی یەکشەممە (13/تشرینی یەکەم/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، لە بەیاننامەیەکدا، "حیزبوڵڵا لوبنانی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (درۆن) هیرش کردنە سەر ئیسرائیلی ڕاگەیاند، "

میدیاکانی ئیسرائیل پشتراستیان کردەوە، "لە لایەن حیزبوڵڵاوە هێرش کراوەتە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە (67) هاووڵاتی بریندار بوون و برینی هەندێکیان سەختە".

جێگای ئاماژە پیدانە ماوەی مانگێکی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حیزبوڵلا زیاتر بووە، هەردوولا دووپاتی، "بەردەوامی هێرشەکانیان لە دژی یەکتر دەکەنەوە".

جێگەی ئاماژە پێدانە، هێرشەكەی ئەمڕۆی حیزبوڵڵا لەكاتێكدایە، دوێنێ شەممە (12-10-2024) حیزبوڵڵای لوبنانی ژمارەیەك مووشەكی ئاراستەی چەند ناوچەیەكی ئیسرائیل كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین