دووبارە بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستانی هەژاند تورکیە

نوچە نێت

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەیانی ئەمڕۆ پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستانی هەژاندو و لە پارێزگاکانی ئامەد و خارپێت و دێرسمی هەستی پێکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/تشرینی یەکەم/ 2024) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر، بوومەلەرخەیەکی بەهێز چەندین پارێزگای باکووری کوردستانی هەژاند. 

لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا- ئافاد رایگەیاند، "گوڕی بوومەلەرزەکە (5.9) پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، قوڵایی بوومەلەرزەکە بە (10.07) کیلۆمەتر پێوانە کراوە، هەروەها لە پارێزگاکانی وان و ئێلازیغ و دیاربەکر هەستی پێکراوە." 

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "بوومەلەرزەکە لە ناحیەی کالێی شاری مەلاتیا ڕوویداوە، بە گوری (5.9) پلە بووە، لە ئێستادا ئافاد و سەرجەم تیمەکانی فریاگوزاری و دامەزراوەکان لەشوێنی ڕووداوەکەن، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دواین پێشهاتەکان دەکەین و هیوای سەڵامەتی بۆ ئەو کەسانە دەخوازم کە زیانیان پێگەیشتووە و خودا وڵاتمان لە هەموو کارەساتێک بپارێزی."

هەروەها بەهۆی ئەگەری دووبارە ڕوودانی بوومەلەرزە لە مەلاتیا و ئێلازیغ ی باکووری کوردستان خوێندن بۆ ماوەی ڕۆژێک ڕاگیرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین