ئەمەریکا هێرشی کردووەتە سەر حووسییەکان یەمەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمەریکا مووشەكی دوورهاوێژی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر پێنج ئامانج لە ناوچە جیاکانی یەمەن، کە لەژێر کۆنترۆڵی حووسییەکاندایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/10/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا بە فڕۆکەی دوورهاوێژ پێنج شوێنی کۆگای چەکی حووسییەکانی کردووەتە ئامانج، توانای وڵاتەکەمان بێ هاوتایە بۆ پێکاندنی ئامانجەکانمان، دوژمنانمان دەکەینە ئامانج هەرچەند دوور و بەهێز بن".

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا گوتیشی، "ئاگادارین حووسییەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، ئەوان هەڕەشەن بۆ سەر بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل، هێزەکانی ئەمەریکا و هێزە هاوبەشەکانمان دەخەنە مەترسییەوە".

ئۆستن جەخت لەوە دەکاتەوە، "جگە لە کەشتییە بازرگانییەکان، حووسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ڕۆژئاوا لە ناوچەکە، هەمیشە دووپاتی پشتیوانیان بۆ ئیسرائیل دەکەنەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان تا کۆتایی هاتنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس".

لە لایەکی ترەوە میدیاکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، "ئەمەریکا چەند شوێنێکی نزیک سەنعای پایتەخت و دەوروبەری بۆردومان کردووە".

هەروەها ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنی داوە، "بەردەوام بن لە پشتیوانی سەربازی بۆ ئیسرائیل، هەرچەندە بەرپرسانی ئەمەریکا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی سڤیل و ڕێگریکردن لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەزە بەهۆی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیلەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین