هێرشکرایە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ناوچەیی قیساریا لە باکوری ئیسرائیل.

ئەمڕۆ شەممە (19/تشرینی یەکەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، گوتەبێژی بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی بنیامین ناتەنیاهوو".

گوتەبێژەکە ڕاشیگەیاند، "سەرۆک وەزیران لەو نزیکە نەبووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".

پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت، "دەنگی تەقینەوە لە قیساریا بیستراوە کە ماڵی پشوودانی بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی لێیە".

پێشتر سوپاى ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، “فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، بینایەکی کردووەتە ئامانج، ڕێگری لە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش کراوە."

دەربارەى هێرشەکەى سەر ماڵى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل تاوەکو ئێستا حیزبوڵڵای لوبنانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر نەداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین