سەرۆکى هەرێم: خەڵکى کوردستان براوەیە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای دەنگدانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ رایگەیاند "لەم پرۆسەیەدا براوەی یەکەم خەڵکی هەرێمی کوردستانە و کوردستان براوەیە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/ تشرينى يەکەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەدواى دەنگدانى بە رۆژنامەنووسانى رایگەیاند، "خۆشحاڵم بەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرەڕای هەندێک شتی زۆر بچوک، بەڵام بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو."نێچیرڤان بارزانی هەروەها گوتی "هیوادارم ئەمڕۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان مومارەسەی ئەو دەسەڵاتەی خۆیان بکەن بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەمە شەرعیەتدانە بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان."

دەربارەى بانگەشەى هەڵبژاردنەکانیش سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، “خۆشحاڵم بەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرەڕای هەندێک شتی زۆر بچووک، بەڵام بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو. هیوادارم خەڵکی هەرێمی کوردستان مومارەسەی ئەم دەسەڵاتەی خۆیان بکەن بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکانی خۆیان و ناردنیان بۆ بەرەو پەرلەمانی کوردستان.”

سەبارەت بە پڕۆسەى حکومڕانیش گوتى، "بۆ ئێمە ئەم هەڵبژاردنە گرنگە، چونکە دیسانەوە ڕەوایەتی و شەرعییەتدانە بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن گەلی کوردستان هەڵدەبڕژێردرێن، هیودارام پرۆسەکە ئەمڕۆ بە ئارامی بەڕێوەبچێت، هیودارام کوردستانیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیە بەشداربن، بچن مومارەسەری دەسەڵاتی خۆیان بکەن و بچن بەرەو سندوقەکانی دەنگدان و کاندیدەکانی خۆیان هەڵبژێرن بۆ چوار ساڵی ئایندەی پەرلەمانی کوردستان".

سەبارەت بە سەردانى بۆ تورکیاش سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، لەگەڵ سەرۆک کۆمارى تورکیا بابەتى گرنگمان دەربارەى دۆخى ناوچەکە باس کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین