تا کۆتایى ئەمساڵ (20%)ى خەڵکى کوردستان ڤاکسین وەردەگرن کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرێکى تەندروستى هەر جیاوازییەکى نێوان جۆرەکانى ڤاکسین ڕەتدەکاتەوە و بە پروپاگەندە ناوى دەبات و دەشڵێت هەموویان کاردەکەن.

د. لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا خواستێکى باشتر هەیەبۆ وەرگرتنى ڤاکسین لەلایەن هاووڵاتییانەوە، هەروەها هاووڵاتییان بە شێوەى ئۆنلاین فۆڕم پڕ دەکەنەوە و سەردانى بنەکەکانى پێدانى ڤاکسین دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە (24-4-2021) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە لێدوانێکدا ئاماژەى بەوەشکرد، وا بڕیارە تا کۆتایى ئەمساڵ (20%) هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان ڤاکسین وەربگرن.

هەروەها د. لاوەند سەردار دەشڵێت، تائێستا هیچ ‌حاڵەتێکی خوێن مەیین دوای لێدانی ڤاکسین لە هەولێر تۆمار نەکراوە، هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو جۆرەکانی ڤاکسین ئیش دەکەن و هیچ کێشەیان نییە، ئەوەی لە سۆشیال میدیاوە دەگوترێت هەمووی پڕوپاگەندەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین