ئەمەریكا بە ملیارەها دۆلار هاوكاری سەربازیی ئیسرائیل دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکای بۆ وڵاتەکەی دووپات کردەوە و دەڵێت، بە بڕی (8.7) ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی ئیسرائیلی کردووە تاوەکو بەردەوام بێت لە جەنگی بەرامبەر چەکدارانی حەماس.

ئەمڕۆ دووشەممە (21/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "کۆنگرێسی ئەمەریکا پاکێجی هاوکاری سەربازی بۆ وڵاتەکەمان پەسەند کردووە".

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، "پێشتریش ئەمەریکا هاوکاری بەپەلەی ئیسرائیلی کردووە بە بڕی (5.2) ملیار دۆلار تاوەکو ئیسرائیل بتوانێت سیستەمی بەرگری خۆی بەهێز بکات".

لە مانگی ئایاردا، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕاپۆرتێکی بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، "ئیسرائیل لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە زیاتر لە هەموو وڵاتانی تر هاوکاری سەربازی لە ئەمەریکاوە پێگەیشتووە".

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، "لە مانگی تشرینی یەکەمی (2023)وە زیاتر لە (42) هەزار هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین