كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
نوچە نێت
بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دەڵێت، هەرکاتێک کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئەنجامى کۆتایی پرۆسەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانى راگەیاند، حیزب، لایەنی سیاسی و بەربژیرەکان دەتوانن تانە لە ئەنجامەکانى پرۆسەکە بدەن.
ئەمڕۆ شەممە (26/تشرینی یەكەم/2024) نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان، لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیاند، ئەنجامى وردبینیکردنى ئەو سندوقانەى دەنگدان کۆتاییهاتووە کە کێشەیان هەبووە و ئەنجامى سیستمى ئەلیکترۆنى و جیاکردنەوەى دەستیی دەنگەکانیش هاوشێوەبوون.
سەبارەت بەو سندوقانەی كێشەیان هەبووە، نەبەرد عومەر گوتیشی، بە دەستى ژماردنیان بۆ کراوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکان هاوشێوەى ئەو ئەنجامە بووە کە سیستمى ئەلیکترۆنى سندوقەکە ئاشکرایکردووە.
هەروەها بە وتەی بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لایەن و بەربژیرەکان دەتوانن لەماوەى سێ رۆژدا تانە لە ئەنجامەکان بدەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment