مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق كۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە (27-10-2024) مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کرد و بەپێی ڕاگەیێندراوی حكومەتی هەرێم، گفتوگۆیان "لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی ئه‌منیى عێراق بەگشتی" كردووە.

بە گوێرەی راگەیێندراوەكە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد. 

مسرور بارزانی لە كۆبوونەوەكەدا هاوڕابوون لەسەر "گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین