EIA: هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیادیکردووە
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (27/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، ڕاپۆرتی کارگێڕی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە (10) وڵاتی سەرەکی لە هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە (5.647) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە (640.000) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە لە تێکڕای هەفتەی پێشوو کە (5.007) ملیۆن بەرمیل بووە".
ئاماری ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوودا (237) هەزار بەرمیل بووە کە (167) هەزار بەرمیل زیاترە لە تێکڕای هەفتەی پێشوو کە (70) هەزار بەرمیل بوو".
لە هەفتەی ڕابردوودا، "کەنەدا پلەی یەکەمی لە هاوردەکردنی نەوت بۆ ئەمەریکا وەرگرت بە تێکڕای (3.719) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و دوای ئەویش کۆڵۆمبیا بە (365) هەزار بەرمیل و ڤەنزوێلا بە (289) هەزار بەرمیل و دواتریش بەرازیل بە (285) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دێت".
گرنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت ئەمریکا (258) هەزار بەرمیل لە مەکسیک (150) هەزار بەرمیل لە سعوودیە، (138) هەزار بەرمیل لە ئیکوادۆر، (125) هەزار بەرمیل لە نەیجیریا و (89) هەزار بەرمیل لە لیبیاوە هاوردە کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment