هێرشەكانی ئیسرائیل کاریگەر لەسەربازرگانی هەرێمی کوردستان و ئێران نەبووە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

پارێزگاری خوزستان ئاشکرای کرد، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کاریگەری نەبووە بۆ سەر چالاکی و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران.

ئەمڕۆ دووشەممە (28/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، محەمەد ڕەزا مەولەویزادە، پارێزگاری خوزستان، "ستایشی توانا باشەکانی خوزستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووریدا، پەیوەندییەکانی هەرێم و خوزستان ئاسایییانە ئەنجام دەدرێت".

پارێزگاری خوزستان، "هیوای خواست پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران فراوانتر بکرێت، ئاماژەی بەوەدا کە پارێزگاکە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی بەهۆی ئەوەی چەندین جۆری میوە و کشتوکاڵی لیوە بەرهەم دەهێندرێت".

مەولەویزادە دووپاتی کردەوە، "ڕێوشوێنی پێویست گیراونەتەبەر بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ لەنێوان خوزستان و هەرێم بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییەکان".

هەرێمی کوردستان و ئێران پەیوەندی ئابووری و بازرگانی بەهێزیان هەیە، چەندین جۆر و کاڵا و کەلوپەل لە نێوانیان ئاڵوگۆڕ دەکرێت، ئامانجیانە برەوی پی بدەن و فراوانتری بکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین