سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك مەسعود بارزانی و باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق كۆبوونەوە، هەردوولا جەخت لە بە هێزكردنی پەیوەندی دوو لایەنە دەكەنەوە بەتایبەت ژێرحانی ئابووری و تەندروستی.

ئەمڕۆ دووشەممە (28/تشرینی دووەم/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دانیێل هوون باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسڕا لە عێراق و دەستبەکاربوونی باڵیۆزی تازەی سویسڕا لە عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ڕاشیگەیاند، "گەلی کوردستان ڕێزی تایبەتی بۆ گەل و حکوومەتی سویسڕا هەیە". هەروەها سەرۆک بارزانی هیواشی خواست کە "پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەت ژێرخانی ئابووری و تەندروستی فراوانتر ببێت".

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق پێزانینی بۆ "ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان هەبوو، هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و ئاشتیانە ڕاگەیاند و بە سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ گەلی کوردستان و دیموکراسی لە قەڵەم دا."

هەروەها پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرۆک بارزانی "فەزڵی ئارامی و بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی پڕۆسەکەی بۆ گەلی کوردستان گەڕاندەوە و کورتەیەکیشی لەبارەی هەنگاوە یاساییەکانی دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن خستەڕوو".

ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە" بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین