سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له باڵیۆزى نوێى ئیسپانیا كرد
نوچە نێت
دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (27/تشرینی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌لیسیا ڕیكۆ پێرێز دێل پولگار باڵیۆزى نوێى ئیسپانیا له عێراق، بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، "هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسپانیا" دووپات كرده‌وه.
دێل پولگار لای خۆیەوە خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نیشان دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه" وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌رت و بوارانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرنگن."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجامه‌کانی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه"، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment