سعوودیە ئامادەیە نێوەندگیری لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

باڵیۆزی سعوودیە لە ڕووسیا ئاشکرای کرد، "وڵاتەکەی ئامادەیە هەوڵی ناوبژیوانی بکات لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا" ڕێگە چارەسەری گونجاو بۆ گەیشتن بە ئاشتی بدۆزنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/تشرینی یەکەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، باڵیۆزی سعوودیە لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، "شانشینی سعوودیە پشتیوانی لە هەنگاوەکانی ئاسایی کردنەوەی دۆخی ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات، ئامادەیە هەوڵی نێوەندگیری بدات بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان".

لە سەرەتای جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە لە (2022) هیچ گفتوگۆیەکی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ئەنجام نەدراوە،چەندین وڵات هەوڵیانداوە دەستپێشخەری ئاشتی بکەن و ڕێگە خۆشکەر بن بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی چارەسەری گونجاو، لەوانە چین و سەرکردەکانی ئەفریقا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامێکی نەرێنییان بە دەست نەهێناوە".

بەرپرسانی ڕووسیا دووپاتی دەکەنەوە ، "ئامادەیی گفتوگۆیان هەیە تەنیا لە ئەگەری ئۆکراینا واز لە خواستەکانی بهێنێت لەوانە، ئەندام بوون لە ناتۆ، تەواوی ئەو چوار هەرێمەی کە مۆسکۆ داوای لێدەکات ڕادەست بکات، لە بەرامبەردا ئۆکراینا ڕەتیدەکاتەوە واز لە خواستەکانی بهێنێت".

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەم مانگەدا، "پلانی سەرکەوتنی پێشکەش کرد، داوای لە ناتۆ کرد دەستبەجێ بانگهێشتی ئەندام بوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ پەسەند بکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین