هێزەکانی عێراق هەشت چەکداری داعشیان له کەرکوک کوشت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق هەشت چەکداری داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە سنووری پارێزگای کەرکوک کوشتوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، “هێزەکانی عێراق بە هاوبەشی و لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە هەشت چەکداری تیرۆریستانی داعشیان کووشتوە، دواتر لە ڕێگەی تەرمەکانیانەوە پشتراست کراوەتە کە کوژراون".

ڕاگەیێندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، "لە نێو کوژراوەکاندا بەرپرسی داعش هەن، دواتر لە ڕێگەی پشکنینی دی ئێن ئەی ناسنامەکانیان پشتڕاست دەکرێتەوە".

هێزەکانی عێراق بە هاوبەشی سەربازانی وڵاتانی هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ دۆزینەوە و کۆتایی هێنان بە چەکدارانی تیرۆریستی داعش ئەنجام دەدەن، چەندین جار محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردووەتەوە، "کۆتایی بە تیرۆریستان دەهێنین، بەردەوام دەبین لە ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین