داوا لەپەرلەمانتاران دەکرێت بەشداریی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت داوا لە سەرۆکی کوتلەکانی پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەکات ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بن بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "گرنگە هەموو پەرلەمانتاران لەهۆڵی پەرلەمان ئامادەبن بۆ ئەوەی دەنگ بدەن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە".

مەندەلاوی جەخت لەوە دەکاتەوە، "پێویستە ناکۆکی سیاسی پشتگوێ بخەین، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەم بابەتە گرنگەدا بن بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە دەستوورییەکان، هیوا دەخوازین لە دانیشتنی ئەمڕۆدا سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت، یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی چاودێری و ڕۆڵی یاسادانان".

جێگای ئاماژە پێدانە کوتلەی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سوورە لەسەر هێشتنەوەی ئەو پۆستە وەک مافێکی خۆیان. لە بەرامبەردا، کوتلەی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر دەڵێن، "پێویستە ئەو پۆستە نوێنەرایەتی هەموو سوننەکان بکات نەک یەک پارت یاخود یەک لایەن". 

لە لایەکی تریشەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کە زۆرینەی ئەندام پەرلەمانی هەیە لە پەرلەمانی عێراق، "پشتگیری مەحمود مەشهەدانی دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین