لە لوبنانەوە ئیسرائیل مووشەک باران کرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "سێ مووشەک لە لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، بەهۆی مووشەکەکانەوە (19) هاووڵاتی بریندار بوون".

ئەمڕۆ شەممە (دووی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "لە لوبنانەوە سێ مووشەک ئاراستەی شارۆچکەی تیرە کراوە، بەهۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شار و شارۆچکەکانی ئیسرائیل لێدەدرێت".

جێگای ئاماژە پێدانە میدیاکانی ئیسرائیل دووپاتی هێرشەکەیان کردەوە جەخت لەوە دەکەنەوە، "بەهۆی مووشەکەکانەوە کە سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلیان تێپەڕاندووە (19) هاووڵاتی بریندار بوون و هەندێک لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکان کوازراونەتەوە". 

لە لایەکی ترەوە حیزبوڵڵای لوبنانی دەڵێن، "شەوی ڕابردوو بە مووشەک بنکەی هەواڵگریی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج".

تا دێت ناکۆکی و ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر دەبێت، چەکدارانی حیزبوڵڵا بە بەردەوامی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "تەنیا ئاگربەست یخود وەستاندنی جەنگی ئیسرائیل و حەماس کۆتایی بە هێرشەکانی ئەوان دەهێنێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین