ترامپ و هاریس بۆ بوون بە سەرۆكی ئەمەریكا لە کۆتا ڕۆژەکانی کێبڕکێدان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان تێڕوانینێکی تەواو جیاواز پێشکەش بە دەنگدەران دەکەن، لە بانگەشەكانیاندا پلانی جیاواز بۆ داهاتووی ئەمەریكا و جیهان دەخەنە ڕوو.

ئەمڕۆ شەممە (دووی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (فڕانس 24) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ و کامالا هاریس هەردوو کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، "داهاتوویەکی زۆر جیاواز پێشکەش بە دەنگدەرانی ئەمەریکا دەکەن بۆ چوار ساڵی داهاتوو".

یەکێکیان بەدوای، "گۆشەگیریدا دەگەڕێت، بە خواستی خۆی واز لە ڕۆڵی ئەمریکا دەهێنێت لە سەرکردایەتیی نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی ئەمەریکا، ئەوی تریان سەقامگیری لە سیستەمێکی جیهانیدا دەبینێت کە لەسەر بنەمای هاوبەشی و دیپلۆماسی دامەزرا بێت لەگەڵ ئەمریکا".

بە گوێرەی بۆچوونە جیاوازەکان، چاوەڕوان دەکرێت ترامپ، "زیاتر تەرکیز بخاتە سەر کەمکردنەوەی باج بۆ دەوڵەمەندەکان و لابردنی یاساکان، بۆ نموونە، لابردنی یاسای ژینگە، هەروەها هەڵوێستی تووند بگرێتە بەر سەبارەت بە کۆچبەران و سیاسەتیی ئەمەریکا لەگەڵ هەندێک لە وڵاتان".

لە بەرامبەردا، کامالا هاریس، "پلانەکانی زیاتر پابەند بوون دەبێت بە هاوکاری کردنی چینی ناوەند وەک بەشێک لە دەرفەتی ئابووری بۆیان وەک، "دەستەبەرکردنی چاودێری تەندروستی باش، ڕێوشوێنی ژینگەیی تەندروست و هاندانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی یەکسانی هەبێت لە نێوان هەموو هاووڵاتیاندا".

ڕۆژی سێشەممە (5/11/2024) هەڵبژاردنی گشتیی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، کێبڕکێیەکی بەهێز هەیە لە نێوان دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریش، کاندیدی دیموکراتەکان. لە کۆتایی دا هاووڵاتیان بڕیاری خۆیان دەدەن و کاندیدی خوازراویان هەڵدەبژێرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین