سێ بازرگانی بیانی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیركران کوردستانی

نوچە نێت

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو تەنها لە هەولێر دەست بەسەر (105) كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوە و چوار بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانیش دەستگیركراون.

ڕۆژی دووشەممە (چواری تشرینی دووەم/2024) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیێندراوێكدا ئاماژە بە دەستگیركردنی (3) بارزگانی بیانی دەكات، كە بڕی (5) كیلۆ ماددەی هۆشبەریان لەدەست گیراوە.

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییمان لە بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای کۆکردنەوەی زانیاری دروست، "تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە (3-11-2024) لەنێو شاری هەولێر توانییان بڕی (٥) پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن کە لەلایەن (3) تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوویە نێو هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوە ".

هەروەها دەشڵێت، "دوای دەستگیرکردنییان هەر سێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت."

دەستگیركردنی ئەو سێ تۆمەتبارە لە كاتێكدایە، دوێنێ یەكشەممە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری دیكە دەستگیركران، كە بە نیاز بوون (100) كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە هەولێر بفرۆشن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین