هونه‌رمه‌ند جه‌وده‌ت شاكر كۆچى دوایى كرد کولتوور

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ جه‌وده‌ت شاكر هونه‌رمه‌ند و كه‌مانچه‌ژه‌ن كه‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌ بوارى میوزیك كار ده‌كات، دوای ساڵانێك ململانێى له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى سییه‌كان كۆچى دوایى كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى نیسان، لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌واڵى مردنى هونه‌رمه‌ند جه‌وده‌ت شاكرى راگه‌یاندووه‌‌‌.

جه‌وده‌ت شاكر یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌كانى كورد و له‌ شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه‌ و دواى حه‌وت ساڵ له‌ نه‌خۆشى سییه‌كان ئه‌مڕۆ كۆچى دوایى كرد. میشراق جه‌وده‌ت شاكر، كوڕى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو له‌ لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى كوردستان، باسى له‌وه‌ كرد حه‌وت ساڵه‌ باوكى نه‌خۆشكه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌م شه‌ش مانگه‌ى دواییدا نه‌خۆشییه‌كه‌ى توند بووه‌، ئه‌مڕۆ كاتژمێر یه‌كى نیوه‌رۆ كۆچى دوایى كردووه‌.

جه‌وده‌ت شاكر به‌ درێژایى نزیكه‌ى 40 ساڵ میوزیكى ژه‌نیوه‌ و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌ى وه‌ك تایه‌ر تۆفیق و ره‌سوڵ گه‌ردى و باكورى و مشكۆ و حه‌یده‌ر به‌قاڵ و هابه‌ و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلى كارى كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین