مالیزیا هەوڵى دوورخستنەوەى ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی مالیزیا پێشنیاری دەرکردنی ئیسرائیل لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بەهۆی ئەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە بەرامبەر فەڵەستین.

ئەمڕۆ سێشەممە (پینجی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (ئەهرام) بڵاویکردەوە، ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ڕایگەیاند، "خەریکی ئامادەکردنی پرۆژە بڕیارێکین بۆ کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تێیدا پێشنیاری دەرکردنی ئیسرائیل لە ڕێکخراوەکە دەکات".
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ڕاشیگەیاند، "هاووڵاتیانی فەڵەستین پێویستیان بە هاوکارییەکانی میسر، قەتەر و ئیمارات هەیە بۆ ئاسانکاری گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکە، سوپاسی میسر دەکەم چونکە ڕێگایەکی تایبەتی بۆ هاوکارییە مرۆییەکانی مالیزیا بۆ ڕەفەح دابین کردووە، بەڵام ئێستا ئیسرائیل ڕێی لێگرتووە."
هەروەها دووپاتی کردەوە، "مالیزیا پلانی هەیە بۆ داهاتووی فەلەستین، لە لووتکەی عەرەبی کە هەفتەی داهاتوو لە سعوودیە داوا لە وڵاتان دەکەم پشتگیری پێشنیاری وڵاتەکەمان بکەن".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەخت لەوە دەکاتەوە، "پرۆژە یاساکە لە گفتوگۆدایە، دەخرێتە بەردەم کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەسەندکردن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین