پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان، بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمەریکا و جێگرەکەی کرد، کارکردنی هاوبەشی هەرێم و ئەمەریکای دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەشی تشرینی دووەم2024/) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا و جەی دی ڤانسی جێگری دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردن".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "چاوم لە کارکردنی پێکەوەییە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا".

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ دەنگی (248) ئەندامی كۆمەڵەی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا، لە ویلایەتی فلۆریدا گوتاری سەرکەوتنی پێشکەشکرد و وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا خۆی ناساند.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین