دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جارێکی تر دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرایەوە، بۆ ماوەی چوار ساڵی تر لە کۆشکی سپی دەبێت و سەرکردایەتی ئەمەریکا دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەشی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "ترەمپ زیاتر لە (279) دەنگی ئەندامی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا، بردنەوەی مسۆگەر کرد، لە بەرامبەردا کامالا هاریس (223) دەنگی ئەندامی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا چەند ویلایەتێک یەکلایی نەکراوەتەوە".

ترەمپ بە نزیکەی (5) ملیۆن دەنگ پێش هاریس کەوت، لە گوتارەکەیدا لە فلۆریدا ترەمپ گوتی، "ئەمەریکا دەسەڵاتێکی بەهێز و بێ وێنەی پێداوین".

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ زۆرینەی دەنگی ویلایەتەكانی ئەمەریكای بەدەستهێناوە، لە زۆربەی ویلایەتەكانی ئەمەریكا بۆ نموونە فلۆریدا ترەمپ لە پێشەوەی هاریسـە.

جێگەی ئاماژەپێدانە بۆ بردنەوەی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا هەر یەكە لە كاندیدەكان پێویستیان (270) دەنگی ئەندامانی كۆمەڵەی هەڵبژاردن هەیە، دوای زانینی ئەنجامە بەراییەکان سەرکردەکانی وڵاتان پیرۆزبایی و پەیامیان ئاراستەی ترەمپ کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین