تەرمی ژنێک دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

تەرمی ژنێکی تەمەن (45) ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە. تاوەکو ئێستا ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت.

 ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە(6/ تشرینی دووەم/ 2024) لە گەڕەکی گوڵان لە قەزای بنەسڵاوە، تەرمی ژنێکی عەرەب، تەمەن (45) ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، دەگوترێت ئەوە ژنی دووەمی پیاوەکەی بووە. 

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم ژنە نێو ژوورێکی ماڵەکەدا، دەرگەی لەسەر خۆی داخستووە، دوای زیاتر لە 24 کاژمێر کە دەنگی نەماوە، منداڵەکانی خێزانی یەکەمی ھاوژینەکەی کە لەگەڵیدا ژیاون، داوایان لە دراوسێکانیان کردووە دەرگەی ژوورەکە بشکێنن، دواتر بینیویانە گیانی لەدەستداوە.

ئەم ژنە بە ڕەگەز عەرەبەو لە کۆمەڵگەی بنەسڵاوە نیشتەجێن. بە پێی قسەی دراوسێکانیان هاوسەرەکەی لەماڵ نییەو لە دەرەوەی کوردستانە بڕیارە بەمزوانە بگەڕێتەوە. 

پۆلیسی بنەسڵاوە ڕایگەیاند: تەرمی ئەو ژنە ئێستا لە دادپزیشکی هەولێرە، لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری گیان لە دەستدانەکەی دەستی پێکردووە. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین