هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى نیسان چه‌ند ده‌زگایه‌كى فه‌رمى عێراقى "ته‌ندروستى و شارستانى" زانیارى سه‌ره‌تاییان له‌سه‌ر رووداوى شه‌وى رابردووى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى و حكومى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له‌وانه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌ى له رووداوه‌كه بكرێت و به 24 كاتژمێر ئه‌نجامه‌كه‌ى پێ بدرێت.
به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، تا ئێستا له رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نزیكه‌ى 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، 50 كه‌سیش بریندارن. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هێشتا ئامارى كۆتایى رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به رزگاربووه‌كان ده‌ڵێ، "نزیكه‌ى 200 كه‌س كه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه بوون رزگاریان بووه".
نه‌واس سه‌باح رێكخه‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى به‌غدا له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى "به‌غداد توده‌ى" باسى له هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه كردووه و گوتوویه‌تى، "به‌هۆى ته‌قینى بوتڵێكى ئۆكسجین بووه له یه‌كێك له قاوشه‌كان". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌واس سه‌باح دووپاتى ده‌كاته‌وه هێشتا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به قوربانییه‌كانیش ئه‌و به‌رپرسه‌ى به‌رگرى شارستانى به‌غدا باس له‌وه ده‌كات، دواتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژماره‌ى قوربانییه‌كان راده‌گه‌ینێ.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ى بۆ زانیارییه‌كانى ئاژانسى فرانس پرێس كردووه، كه گوتوویه‌تى به‌هۆى مامه‌ڵه‌ى هه‌ڵه له هه‌ڵگرتنى بوتڵه ئۆكسجینه‌كه، ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه له‌سه‌ر ئاستى باڵاى ده‌سه‌ڵاتى عێراق بایه‌خى پێدراوه، شه‌وى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به په‌له‌ى ئه‌نجام داوه و له راگه‌یێندراوێكى فه‌رمى كازمى بوونى رووداوى له‌م جۆره به "به‌ڵگه‌یه‌كى بوونى كه‌مته‌رخه‌مى"ده‌زانێ و كازمى ده‌ڵێ، "كه‌مته‌رخه‌مى له‌و بابه‌تانه ته‌نیا هه‌ڵه نییه، به‌ڵكو تاوانه". داوایش ده‌كات به په‌له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت و ئه‌نجامه‌كانى بخرێته‌ڕوو.
كازمى له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "باسى شورتى كاره‌با مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه نه‌نگییه، ئه‌ى سوپاییه‌ك له فه‌رمانبه‌رانى چاككردنه‌وه له كوێن؟ ئه‌ى لایه‌نى چاودێرى له كوێیه؟".
له‌سه‌ر هه‌مان رووداو ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماده‌یى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى نیشان داوه و له په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌ڵێ، "هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كى پێویسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له بریندارانى رووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرییه‌كى پزیشكیى پێویست".
جیا له هه‌رێمى كوردستان نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چه‌ندان رێكخراو و لایه‌نى تر هاوسۆزییان بۆ قوربانیانى رووداوه‌كه ده‌ربڕیوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment