ئیلۆن مەسک لە ئیدارەی پرەمپ پۆست وەردەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیلۆن مەسک و ڤیڤیک راماسوامی وەک بەڕێوەبەری هاوبەشی دامەزراوەی کارامەییی حکومەتی دیاریكرد.

ڕۆژی چوارشەممە (13/تشرینی دووم/2024) ماڵپەڕی (گاردیان) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "مەسک و راماسوامی لە دەرەوەی حکومەت کار دەکەن بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و ڕێنمایی بە کۆشکی سپی، هاوبەشی لەگەڵ ئۆفیسی بەڕێوەبردن و بودجە دەکەن بۆ دروستکردن و بەردەوامی دان بە چاکسازییەکانی حکومەت".

ترەمپ گوتیشی، "بە دڵنیاییەوە هەردووکیان ڕێگە خۆشکەر دەبن بۆ ئیدارەکەم سەبارەت بە کەمکردنەوەی یاسای زیادەڕەوی، کەمکردنەوەی خەرجی و دووبارە پێکهێنانی دەزگا فیدراڵییەکان، ئەوان کار دەکەن بۆ پێداچوونەوەیەکی دارایی و ئەدای تەواوی حکومەتی فیدراڵی ئەنجام دەدەن و ڕاسپاردە بۆ چاکسازیی تەواوەتی دەردەکەن".

مەسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "بێگومان هەموو کارەکان تا بەرزترین ئاستی شەفافییەت بەرز دەکەینەوە".

هەروەها ڕاماسوامی، "ئیمۆجییەکی ئاڵای ئەمریکای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسی خۆی زیاد کرد و ڕایگەیاند، "ئێمە بە نەرمی کار ناکەین".

ترەمپ ڕاشیگەیاندووە، "کارەکانیان لە (4)ی تەمووزی (2026) کۆتایی دێت، حکومەتێکی بچووکتر و کاراتر پێشکەشی وڵات دەکرێت لە (250)هەمین ساڵیادی واژۆکردنی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین