به‌ جینۆساید ناساندنى كوشتارى ئه‌رمه‌نه‌كان چ زه‌برێك له‌ توركیا ده‌دات؟ شیکاری

نوچه‌نێت

بەر لەوەى جۆ بایدنى سەرۆكى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا، بە فەرمى كوشتارى ئەرمەنەكان لە (١٩١٥) بە "جینۆساید" بناسێنێت رۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریكى راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە، لەو راپۆرتە بە وردى تیشك خراوەتە سەر ئەو كارەى جۆ بایدن، پرسیارى ئه‌وه‌یش ده‌كرێت كه‌ بۆچى توركیا دژى بەكارهێنانى ئەو وشەیە، لە توركیا سزاى ئەو كەسانە چییە، ئەو وشەیە بەكاربهێنن؟

مەریەم بێرگر ئەندامى  دەستەى نووسەرانى رۆژنامەى "واشنتن پۆست" راپۆرتێكى لەو رۆژنامەیە بڵاو كردۆتەوە، لەسەرەتاى راپۆرتەكەى دەڵێت، "ئەرمەنەكان پێیان خۆشە ئەو تاوانە بە جینۆساید دادەنێدرێت، كە ژمارەى كوژراوەكانیان دەگاتە ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئەرمەنى، لە (٢٤)ى نیسانى (١٩١٥) لە جەنگى جیهانى یەكەم لەسەر دەستى عوسمانییەكان كوژران، هەموو ساڵێ لەو رۆژە یادى دەكەنەوە، ئەرمەنەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەوەى رویداوە جینۆساید  بووه‌، ئەوەش زاراوەیەكە توركیا رەتى دەكەنەوە، تا ئێستا ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا رێگربوو لە بەكارهێنانى".

بەگوێرەى ئەو راپۆرتە لە شەممەوە دەكرێت ئەو وشەیە بگۆڕێت، چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵیادى ئەو كارەساتە جۆ بایدن بەڕەسمى بە "جینۆساید"ى بناسێنێت.

١ــ بۆچى توركیا دژى بەكارهێنانى وشەى جینۆسایدە؟

لە رێككەوتننامەى نەتەوە یه‌كگرتووەكانى ساڵى (١٩٤٨) هاتووە" جینۆساید تاوانى كاركردنە لەسەر له‌ناوبردنى گشتى یاخود بەشەكى  گرووپێكى نەتەوەیى، یا تائیفى، یاخود ئایینى".

هەندێك لە مێژوونووسان "كۆمەڵكوژى" ئەرمەنەكان بە نزیكەى ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌سى مەسیحى ئەرمەنى ده‌خه‌ملێنن، كە لە پرۆسەكانى كوشتن و هێرشەكانى كۆچ پێكردن رووبەڕووى بوونەوە، لەسەر دەستى ئیمپڕاتۆریەتى عوسمانى لە سەرەتاى (١٩١٥) بەرامبەریان ئەنجامدرا، زۆرێك وشەى كۆمەڵكوژى بۆ بەكاردەێنن.

بەڵام توركیاى میراتگرى دەوڵەتى عوسمانى لەو سەردەمە ئەو بانگەشەیە رەت دەكاتەوە، جەخت لەوە دەكاتەوە، كە "ئەگەر لەو شوێنانە پێشێلكارى كرابێت سەركردەكانى تورك سزاى سەرپێچیكارانیان داوە، ژمارەى مردن و چەوساندنەوەش بەو ئەندازەیە نەبووە، كە ئەرمەنەكان و لایەنگرانیان بانگەشەى بۆ دەكەن".

توركیا پێى وایە "ژمارەى ئەو ئه‌رمه‌نانه‌ى لە جەنگى جیهانى یەكەم لە ئەنجامى جەنگ و ئاڵۆزى ناوخۆیى مردوون، كە ئیمپراتۆرى عوسمانى لەكاتى دابەشبوونى پێى تۆمەتبار دەكرێت ژمارەیان (٣٠٠) هەزار كەس بووە".


زاراوەى جینۆساید هەڕەشە لە مێژووى دروستكردنى دەوڵەتى نەتەوەیى مۆدێرنى توركیا  دەكات

 

بەگوێرەى (رادیۆى بى بیى سى بەریتانى) "ئەمرۆ لە جیهان ئەرمەنییەكان پەرش و بڵاوترین گەلانى دونیان. ئەو كۆمەڵكوژییە زیاتر لە سەدەیەكى پێچووە چركەستێكى گرنگە سەبارەت بە ئەرمینیا و پەرشوبڵاوییان، بەڵام سەبارەت بە توركیا زاراوەى جینۆساید هەڕەشە لە مێژووى دروستكردنى دەوڵەتى نەتەوەیى مۆدێرن دەكات، مادەى (٣٠١) لە یاساى سزادانى توركیا بۆ ئەو نوسەرانەیە  ئەو(زاراوەیە) بەكار بهێنن، بە تاوانى سوكایەتى كردن بە نەتەوەى تورك رووبەڕووى دادگا دەكرێنەوە".

٢ــ بۆچى ولایەتە یەكگرتووەكان رێگربوو لە بەكارهێنانى زاراوەى جینۆساید؟

هەریەك لە باراك ئۆباما و دۆناڵد تره‌مپ لە نێوان ئەوانەى ترن كە ئەو زاراوەیان بەكارنەهێناوە، بۆ خۆپاراستن لە توڕەبوونى توركیا، ئەنقەڕە هاوپەیمانێكى دێرینى توركیایە و ئەندامە لە ناتۆ، بەشێك بووە لە جەنگ دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش. ئەنقەڕە چەندین هۆشدارى داوەتە واشنتن لە گۆڕینى هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو پرسە، كە دەبێتە هەڕەشە لەسەر پەیوەندى نێوان ئەمریكا و توركیا و بەرژەوەندى هاوبەشیان، وەك رێككەوتنى رێگەدانى ویلایەتە یەكگرتووەكان لە بوونى بنكەى سەربازى لە باشوورى توركیا.

مەریەم بێرگر پێى وایە" توركیا نیگەرانە لەو وڵاتانەى زاراوەى جینۆساید بەكار دەهێنن".

تا ئێستا ژمارەى ئەو دەوڵەتانەى ئەو زاراوەیە بەكاردەهێنن لەوانە رووسیا و فەڕەنسا و كەنەدان، ئەوە لەكاتێكدایە تا ئێستا بەریتانیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا بەكارى ناهێنن.

لە (٢٠١٩) كۆنگرێسى ئەمریكى بڕیارێكى دەركرد كە كوشتنى ئەرمەنەكان جینۆسایدە ئەو هەنگاوەش بووە هۆى توڕەبوونى رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەڵام دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەوكاتەى ئەمریكا بەڕەسمى رەتى كردەوە.

باراك ئۆباما یەكەم جار كە خۆى كاندید كرد لە ٢٠٠٨ بەڵێنى دا بەڕەسمى كوشتنى ئەرمەنەكان بە جینۆساید بناسێنێت، بەڵام لە ماوەى هەشت ساڵى  كە لە پۆستى سەرۆكایەتى  بوو، ئەو كارەى نەكرد، سامانسا پاوەر باڵیۆزى ئۆباما لە نەتەوە یەكگرتووەكان كە ئێستا لە لایەن بایدنەوە بەربژێرە بۆ ئەو پۆستە، لە (٢٠١٨) بە (ئاژانسى ئەمریكى بۆ گەشەى نێودەوڵەتى) راگەیاند " خۆى و ئەوانەى تر لەو ئیدارەیە لە لایەن ئەردۆغانەوە یارییان پێكراوە".

باڵیۆزى ئۆباما لە نەتەوە یەكگرتووەكان: ئەردۆغان یارى پێكردین


لەلایەكى ترەوە بین رۆدس جێگرى راوێژكارى ئاسایشى نەتەوەیى لە ئیدارەى ئۆباما لە هەمان دیدارى (٢٠١٨)ى ئاژنسى ئەمریكى دەڵێت، "هەموو ساڵێك هۆكارى نەناساندنى توركیا بووە، بەهۆى گرنگى هەندێك پرس كە ئێمە مامەڵەى لەگەڵ دەكەین، یاخود گفتوگۆ هەبووە لە نێوان توركیا و حكومەتى ئەرمینیا دەربارەى رابردوو، بەڕاشكاوى بۆ بەردەوامى چوونەپێش ئەوە وانەیەكى سوودبەخشە، بڕیارەكانى جێبەجێكردنت دوا مەخە، چونكە ئەگەر ئەو كارەت دواتخست، هەموو ساڵ ئاڵۆزتر دەبێت".

٣ــ بەكارهێنانى ئەو دەستەواژەیە گۆڕانكارى لە هەڵوێستەكان ئەنجامى دەبێت؟  

مەریەم بێرگر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە: "بایدن كە ئەوكاتە جێگرى ئۆباما بوو ئاگادارى ئەو گفتۆگۆیانە نەبووە، بۆ ئەوەى ئەگەر لە داهاتوو دانى پێدا بنێت".
رۆژى چوارشەممە جین ساكى سكرتێرى رۆژنامەوانى كۆشكى سپى رایگەیاند، "سەرۆك لەو بارەیەوە زیاترى لایە رۆژى شەممە بیڵێت".

بایدن لە كاتى بانگەشەكانى هەڵبژارندن بەڵێنى دا، لە مانگى نیسانى رابردووش بەبۆنەى یادى كۆمەڵكوژى ئەرمەنەكان گوتى: "ئەگەر هەڵبژێردرێم پاڵپشتى بڕیارى دانان بە جینۆسایدى ئەرمەنەكان دەكەم، مافەكانى مرۆڤ لە جیهان دەخەمە لە پێشینەى كارەكانى ئیدارەكەم".
ئێستا بایدن سەرۆكە ئاماژەكانى بایدن بۆ ئەوەیە دواى چوار ساڵى ئاڵۆزى پەیوەندى نێوان ترامپ و ئەردۆغان ئەو كارە دەكات، لەوانەیە هەڵوێست وەرگرتن بۆ رووداوێكى مێژوویى رێگەیەكى تا ئەندازەیەك ئاسان بێت، بۆ دەستكردن بە دووبارە بنیاتنانەوەى پەیكەرى سیاسەتى دەرەكى و مافەكانى مرۆڤ.

بایدن :مافى مرۆڤ و سیاسەتى دەرەوە لە پێشەوەى كارەكانمە

٤ــ كاردانەوەى لایەنگرانى توركیا و ئەرمینیا چۆن دەبێت؟

پێنجشەممەى رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆكى توركیا رایگەیاند ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگرى كردن لە مێژوومان، دەزگا راگەیاندنەكانى توركیا بە (رووداوەكانى ١٩١٥) ناوى دەبەن، زۆربەى چالاكوانە ئەرمەنەكانى ئەمریكا فشار دەخەنە سەر بایدن بۆ بەجێهێنانى بەڵێنەكەى لەكاتى بانگەشەى هەڵبژاردنەكان، رۆژى چوارشەممە (١٠٠) ئەندامى كونگرێس نامەیەكیان بۆ جۆ بایدن ناردووە لە وتارەكەى بەرەسمى كوشتارى ئەرمەنییەكان بە جینۆساد بناسێنێت.
لەو نامەیەى كۆنگرێس هاتووە، "ئێمە دەچینە پاڵ رەوەندى ئەرمه‌نى ئەمریكى، هەموو ئاوانەى پاڵپشتى دادپەروەرى و راستى دەكەن، داواتان لێ دەكەین بەڕوون و راستەوخۆ دان بە جینۆسایدى ئەرمەنییەكان دابنێنن"

 

سه‌رچاوه‌: ساسه‌ پۆست
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین