ترەمپ پلانی ڕووخاندنی ئێرانی هەیە ئێران

نوچە نێت

ڕاپۆرتە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن هاوکاری ستراتیژی ئیسرائیل و ئەمەریکا جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتەی سەرکردایەتی ئێستای ئێران دەکات، هەڵبژاردنی تیمی داهاتووی کابینەکەی بەڵگەیە لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پلانانە.

ڕۆژی دووشەممە (17/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "ترەمپ پلانی گرنگی داڕشتووە بۆ ڕووخاندنی ئێران، بەڵام گفتوگۆ هەیە لە سەرکردایەتی ئێران سەبارەت بەوەی ئایا پاشگەزبێتەوە یان هەوڵ بدات ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا ببەستێت".

ئابووری ئێران بەرەو لاوازی دەڕوات و نیگەرانی سزاکانی نوێی ئابووری ئەمەریکا لەسەر تاران هەیە، ئێران بەنیازە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و شەڕی لوبنان بەکار بهێنێت بۆ بەرەوپێشبردنی دانوستاندنەکان. بەهۆی ئەوەی ترەمپ خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستبەکاربوون لەگەڵ تیمێکی دژە ئێرانی، تاران هەوڵ دەدات سیستەمی بەرگریی سیاسی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی خۆی برەو پێ بدات و بەرەو پێشەوە ببات

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل پشتڕاستیان کردووەتەوە، "لە ڕێگەی بەرپرسانی بەغداوە پەیوەندی لەنێوان تاران و ئیدارەی ئەمەریکا ئەنجامدراوە، تیمەکەی ترەمپ لە ناوەڕۆکی ئەو پەیوەندیانە ئاگادار کراونەتەوە"

ئەگەری دروست بوونی جەنگی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمەریکا ناچار دەکات دەستێوەردانی سەربازی ڕاستەوخۆ بکات، ئەمەش خراپترین ئەگەر دەبێت بۆ ئەمەریکا و ئێران."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین