ئەو رێستۆرانتەی لە هەولێر نرخی خواردنەکەی هەشت دەفتەر دۆلار بوو داخرا بابەتی گشتی

نوچە نێت

ئەمڕۆ سێشەممە (19-11-2024) پارێزگای هەولێر لەبارەی داخستنی ڕێستۆرانتێك كە خواردنی گرانبەهای دەفرۆشت ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "بەهۆی پابەند نەبوونى بە یاسا و ڕێنماییەکان داخرا."

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "بە بڕیارى پارێزگار، ئەو ڕێستۆرانتەى بانگەشەى فڕۆشتنى خواردنى گرانبەهاى دەکرد داخرا،"

هەروەها دەشڵێت، "دواى بڵاو بوونەوەى گرتە ڤیدۆیەک لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان، بە بڕیارى پارێزگارى هەولێر، ئەو ڕێستۆرانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى پیرۆزى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها و ئێجگار بەرز دەکرد و بە هۆى پابەند نەبوونى بە یاسا و ڕێنماییەکان داخرا."

دوای بڕیارەكەی پارێزگاكەی هەولێر خاوەنی ئەو ڕێستۆرانتە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە تەنها ویستمان ریكۆرد تۆمار بكەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین