چەند لیوایەكی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق دروست دەكرێت کوردستانی

نوچە نێت

عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشكرای دەكات، شەش لیوای هاوبەشی دیكە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق دروست دەكرێت.

ڕۆژی چوارشەممە (20/تشرینی دووەم/2024) عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و ڕایگەیاند، وەزارەتەکانی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لە پلانیاندایە لە داهاتوودا زیاتر لە (6) لیوای هاوبەش دروست بكەن.

عەبدولخالق تەڵعەت، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا گوتیشی، دروستبوونی ئەم دوو لیوایەی هێزە هاوبەشەکان وەکو تاقیکردنەوەیەک بوو، کە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لێی سەرکەوتوو بوون.

پێێشتر هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و  بەرگریی عێراق دوو لیوای هاوبەش دروستكران و لەناوچە كوردستانییەكان جێگركران، بەتایبەتی ئەوناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە.

هەروەها نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەشڵێت، ئەو شوێنانەی کە ماون بە دوو لیوا پڕ نابنەوە، ئەگەر سەرکەوتووبین لەو کارەی ئێستا دەیکەین، لە ساڵانی داهاتوو پێویستمان بە زیاتر لە شەش لیوایە، کە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق دروستی بکەین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین