لە ماوەی یەک هەفتەدا پێنج ژن کوژراون هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە ماوەی یەک هەفتەدا پێنج ژن کوژراون، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت: بەهۆی ئەوەی یاساکان پشتگیری ناڕاستەوخۆی بکوژان دەکەن، کووشتنی ژنان بەردەوامە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا پێنج ژن لە تاران لە لایەن کەسوکاریانەوە کوژراون.

بە پێی هەواڵەکە ئەگەرچی بەشێکیان لەسەر بابەتی میرات و موڵکایەتی وبابەتی دیکەی جیاجیابووە، بەڵام یاساکان لە بەرژەوەندی بکوژانی ژناندان و حکوومەتیش گرنگییەکی ئەوتۆی پێنادات و وەکو کێشەیەکی خێزانی سەیردەکرێت.

لە دوای کووشتنی ژنان بەهەر بیانوویەک بێت، لەلایەن پۆلیسەوە بە (کێشەی خێزانی) بڵاودەکرێتەوە.

لە دوایین تاواندا کچێکی (32) ساڵ بە ناوی شەهروز، لەسەر کێشەی کەرەستەو ناوماڵ لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین