تورکیا سەرکۆنەى هێرشى حووسیەکان بۆ سەر کەشتییەکى دەکات تورکیە

نوچە نێت

دواى ئەوەى حووسیەکان هێرشیان کردە سەر کەشتییەکى تورکیا، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا سەرکۆنەى بە ئامانجگرتنى کەشتییەکى لەلایەن چەکدارە حووسیەکان لە دەریاى سوور دەکات، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، لە بۆ رێگرى لە دووبارەبوونەوەى رێکارى پێویست دەگرنەبەر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ تشرينى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاویکردەوە، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا رایگەیاندووە، سەرکۆنەى ئەو هێرشە دەکەین کە حووسیەکان بۆ سەر کەشتى بارهەڵگرى (Anadolu S) کە تورکیا خاوەنداریەتى دەکات و ئاڵاى تورکیا لەسەر بووە لە کەناراوەکانى یەمەن.
رۆژى سێشەممە حوسییەکان رایگەیاند، کەشتییەکیان لە دەریاى سوور کردۆتە ئامانج، ناوەندى زانیارى هاوبەشى دەریایى کە هاوپەیمانى رۆژئاوا بەڕێوەى دەبات، ئاشکرا کرد دوو تەقینەوەى جیواز لە نزیک دوو کەشتى روویداوە.
لیوا یەحیا سەریع، گوتەبێژى بزووتنەوەى ئەنساڕوڵا رایگەیاند، حووسییەکان کەشتى (Anadolu S) لە دەریاى سوور کردۆتە ئامانج، ئەوەش بە مووشەکى بالستى بووە لێدانەکەش ورد و راستخۆ بووە.
دەربارەى ئەو هێرشە گوتەبێژى حووسییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە وەڵامى هۆشداری هێزە دەریاییەکانى نەداتەوە.
دەربارەى پێکانیشى وەزارەتى دەرەوەى تورکیا روونى نەکردۆتەوە کە چ زیانێک بەر ئەو کەشتییەیان کەوتووە، تەنیا ئاماژەى بە خۆپاراستن لە رووداوى لەو جۆرەى کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین